بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز و پشووەکانی ئەم جەژنە لە رێکەوتی 29/3/2025 تاکوو 5/4/2025 سەرجەم هێزەکانی بەرگریی شارستانیی لەتەواوی هەرێمی کوردستان خرانە حالەتی ئامادەباشیی بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و جێبەجێکردنی پلانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەم شێوەیە:
1. سەرجەم بنکەکانی ناو شار و دەرەوی شار لە ئێشکگری تەواودا دەبن.
2. تیمی گەڕۆک بەردەوام دەبن لە شوێنە گشتییەکانی ناو شار و بازاڕەکان.
3. بە هەماهەنگی لەگەڵ دیوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و دەستەی گەشتوگوزار، ناوچە گەشتیارییەکان تیمی گەڕۆکی لێ جێگیر دەکرێت بۆ پاراستنی گەشتیاران.