ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئاداری ٢٠٢٥ لە ناحیەی بجیل سەر بە قەزای ئاکرێ، مەلامستەفا بارزانی و ستافی نووسینگەی بەڕێزیان، بە یاوەری هەریەکە لە د.مەردان خدر بەرپرسی لقی ٩ـی پارتی لە ئاکرێ و د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، وەک ڕێز و وەفا بۆ شەونخونی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر، سەردانی گۆڕی (د.قەحتان جیهاد سورچی) کرد، کە بەر لە چەند ڕۆژێک لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە کاتی گواستنەوەی نەخۆش لە دەڤەری بارزان کۆچی دوایی کردبوو.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بەڕێزیان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو، هیوای خواست خودای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامی و تەمەن درێژی بە خانەوادەکەی ببەخشێت.