نەبەز ئیسماعیل: دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن بەپێی بینینی مانگ و بەڵگەی شەرعی دەبێت.

شەمەی داهاتوو وەفدێکی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانکۆببنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بۆ دیاری کردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆز.

نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، وەفدەکە وەک ساڵانی ڕابردوو لە ڕۆژی شەمە چاودێری بینینیمانگ دەکەن، دیاری کردنی ڕۆژی جەژن بە بینین و بەڵگەی تەواو شەرعی دەبێت.

گوتەبێژی ئەوقاف گوتیشی، ئەگەر ئێوارەی شەممە بە بەڵگەوە مانگ بینرا، ئەوا ڕۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، بەڵام  ئەگەر مانگنەبینرا، ڕۆژی دووشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژن“.

 شایانی باسە ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت، بەڵام ئەگەر ڕۆژیدووشەممە ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژن، ئەوا مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژ دەبێت.