دەست بە دابەشكردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراك دەكرێت.. بزانە ماددەكان چین؟

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە بەمزووانە دەست بە دابەشكردنی بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراكی هاووڵاتییان دەكرێت كە لە شەش ماددەی خۆراكی پێكهاتووە.

وەزارەتەكە لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتییان رایگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی دووەمی سەبەتەی خۆراک بۆ ئەمساڵ دابەش دەکرێت و لە ئێستادا لیست دەدرێتە بریکارەکان و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

راشیگەیاند: بەشێکی زۆری ماددە خۆراكییەكان هاتوون کە بۆ هەر هاووڵاتییەک بەمشێوەیە دەبێت (3 کیلۆ برنج، 1 کیلۆ شەکر، 400 گرام دۆشاو، 1 لیتر زەیت، نیو کیلۆ نیسک، نیو کیلۆ ئارینۆک).

سەبارەت بە بەشە ئاردی سێ، وەزارەتی بازرگانی جەختی كردەوە كە بڕیارە بەمزووانە دابەشبکرێت و ئامادەکاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان لەلایەن ئاشەکانەوە بۆ دابەشکردنی ئارد بەسەر بریکارەکاندا