مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی ئاگری دارستانەکانی کۆریای باشوور دەکات و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ گەل و حکوومەتی ئەو وڵاتە دووپات دەکاتەوە.
چوارشەممە، 26-03-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پۆستێکی لەبارەی ئەو ئاگرانەی چەند ڕۆژێکە، لە کۆریای باشووری کەوتوونەتەوە، بڵاو کردەوە.
مەسرور بارزانی لە پۆستەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە “زۆر دڵتەنگم بەو ئاگرانەی لە کۆریای باشوور کەوتوونەتەوە. هزر و بیرکردنەوەم لای قوربانییان و خێزانەکانیانە. هیوای ڕزگاربوون و چاکبوونەوەیەکی خێرا بۆ زیانلێکەوتووان دەخوازم.”
سەرۆک وەزیران دووپاتیشی کردووەتەوە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا لەگەڵ گەل و حکوومەتی کۆریای باشور دەوەستێتەوە.”