وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان: ماتۆڕسوار بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ماتۆڕسوارەکان لە ترافیکلایتی سوور ناوەستن و پێچەوانەی ئاراستەی شەقامەکان دەڕۆن و ڕێزی مافی شوفێر و ئۆتۆمبێل لە ترافیک لایت و شەقامەکان ناگرن و ماتۆڕسوار بوونەتە هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆیان و خەڵکی دیکەش.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌و ماتۆڕسوارانه‌ لێپرسینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت و دەست بەسەر ماتۆرەکانیان دادەگیرێ و هه‌روه‌ها مۆڵەت دراوەتە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن (دیلیڤەری) تا خۆیان لەگەڵ یاساکانی هاتوچۆ بگونجێنن، بە پێچەوانەوە لە ئایندەیەکی نزیک هەر کۆمپانیا و ماتۆرسوارێک تۆمارکراو نەبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت.