چواس خالید – هەولێر
دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێری ڕاسپارد، بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك له هه‌ولێر، له‌وكاته‌وه قۆناغ به قۆناغ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی به‌و گه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه و له نزیكترینكاتدا، كاری خۆڵكاری بۆ به‌شێك له شه‌قامه‌كانی زۆنی ئه‌ی ده‌ستیپێكردووه.
زه‌ویه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك كه ژماره‌یان ١٦ هه‌زار پارچه زه‌وییه، له ساڵی ٢٠٠٣ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ر خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌شی كرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و شه‌قام و شۆسته‌ی به‌هۆكاری ته‌نگژه‌ی دارایی بۆ نه‌براوه، تائێستا ئاوه‌دان نه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ر به زه‌وی ماوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا هه‌رچوارده‌وره‌ی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانین، هه‌ربۆیه چیدی زه‌وییه‌كان مایه‌ی دڵخۆشی خاوه‌نه‌كانیان نه‌بوو.
ئاخر ئه‌وان نزیكه‌ی ١٨ ساڵی ته‌واو چاوه‌ڕوانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بوون، كه به‌بێ خزمه‌تگوزاری نه‌یانده‌توانی دارێك له‌سه‌ر به‌رد دابنێنن، دواجار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك له ڕابردوودا، بڕیاری گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ركرد و شاره‌وانی و پارێزگای هه‌ولێری ڕاسپارد به گه‌ینادنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك.
وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م بڕیاری ڕۆنانی ئاوه‌ڕۆ و شه‌قامی ٦٠ مه‌تری درا، كه به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به گوژمه‌ی حه‌وت ملیار و ٤٩٩ ملیۆن و ٣٢٦ هه‌زار و ١٣ دیناری عێراقی جێبه‌جێكرا.
ئه‌و شه‌قامه ٦٠ مه‌ترییه‌ی كه له گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆك ته‌واوكرا، دووسایده و به ١٥.٥ مه‌تر پانییه‌وه دوو هه‌زار و ٨٧٠ مه‌تر كشاوه، كه به بڕگه‌كانی تێكه‌ڵڕێژكردن و دانانی به‌رد و فه‌ڕشكردنی ستابلایزه‌ر و به‌ستنه‌وه‌ی به شه‌قامه لاوه‌كییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری به كوالێتی به‌رز جێبه‌جێكرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیادتر له سێ هه‌زار مه‌تر كاری ئاوه‌ڕۆ له پڕۆژه‌كه‌دا هه‌بووه، هه‌زار و ٢٠٠ مه‌تر ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی و دوو هه‌زار و چوارسه مه‌تر ئاوه‌ڕۆی سندوقی بوو، كه ئێستا ئه‌وانه ته‌واو بوونه.
له ١٣ی ئابی ٢٠٢٤، قۆناغێكی نوێی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له گه‌ڕه‌كی هه‌شتی حه‌سارۆكی شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد، كه زیادتر له سێ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و په‌نجا پارچه زه‌وی لێیی سودمه‌ند بوون، به‌وه‌ی كاری خۆڵكاری بۆ ٢٤٠ شه‌قام كرا به درێژایی چل و هه‌شت كیلۆمه‌تر، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری حه‌فتا و سێ هه‌زار مه‌تر دووجا، له زۆنی D، هه‌شتی حه‌سارۆك به گوژمه‌كه‌ی نۆ سه‌د و حه‌فتا و دوو ملیۆن و حه‌وت سه‌د و سی هه‌زار دیناری عێراقیی و له سه‌رداهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی هه‌ولێر جێبه‌جێ كرا و كاركردن له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه.
ئێستاش پڕۆژه‌ی كاری خۆڵكاری بۆ به‌شێك له شه‌قامه ناوخۆییه‌كانی زۆنی ئه‌ی، له كه‌رتی هه‌شتی حه‌سارۆك كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و قۆناغه‌ش تێچووه‌كه‌ی شه‌ش سه‌د و هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و هه‌شت سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دیناری عێراقییه.
خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك له ساڵی ٢٠٠٣ ه‌وه چاوه‌ڕوانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كانی وه‌ك ئاوه‌ڕۆ و شه‌قام و كاره‌با و ئاوی خواردنه‌وه بوون، تا بتوانن خانوو له‌سه‌ر زه‌وییه‌كانیان بنیاتبنێنن، خه‌ونێك پێگه‌یشتنی تا ئه‌مڕۆ درێژه‌ی بووه، كه دواجار سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌و خه‌ونه‌ی بۆ هێنانه دی.