چواس خالید – هە‌ولێر
كاركردن له بنیاتنانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی قۆناغی باشی بڕیوه و هه‌وڵده‌درێت به‌ر له‌واده‌ی خۆی ته‌واوبكرێت، كه یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره‌وه سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی، له ١١ ی ته‌مووزی ٢٠٢٠، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی دانا، له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گوتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند، “خۆشه‌ویستانی سلێمانی شایه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترن، ڕاسته ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌مێكه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر، كه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی سلێمانی و ته‌واوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان”.
له دوای دانانی به‌ردی بناغه، ده‌ست به ڕۆنانی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی كراوه و كاره‌كانی به‌خێرایی جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه ئێستا كاركردن له قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه به‌باشی به‌ڕێوه‌چووه و به‌شێكی زۆری قیرتاوكراوه و كاری زۆرێك له ئه‌نده‌رپاس و یه‌كتربڕ و پرده‌كان ته‌واو بوونه و كاره‌كانی پڕۆژه‌كه له نزیكه‌ی ٢٥%ی كۆتاییدایه‌وه و له كۆتایی قۆناغی به‌شی یه‌كه‌م نزیك ده‌بێته‌وه.
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری بۆ شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری زۆر گرنگه و ده‌بێته هۆی په‌ره‌پێدانی شاره‌كه له ڕووی ڕێگه‌وبان و پێشكه‌وتنی سیسته‌می هاتوچۆ و جموجۆڵی بازرگانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی و په‌ره‌پێدانی گه‌شتیاری و ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ شۆفێران و هاووڵاتیان.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گوژمه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه چوار سه‌د ملیار دیناره و له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه مه‌ودای ته‌واوبوونی هه‌زار و سه‌د ڕۆژه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ته‌مویلی ده‌كات، كه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی ده‌كات و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری سلێمانی، له دروستكردنی ڕێگه‌یه‌كی خێرا به پانایی ١٠٠ مه‌تر پێكدێت، كه قۆناغی یه‌كه‌می به درێژایی سی و دوو كیلۆمه‌تر، له شارۆچكه‌ی تاسڵوجه‌وه ده‌ستپێده‌كات، تا گوندی ده‌مركان له شه‌قامی عه‌ربه‌ت – سلێمانی، له‌و به‌شه‌دا چوار سایدی هاتن و ڕۆیشتنی هه‌یه و حه‌وت یه‌كتربڕی دوو ئاستی تێدایه.
له‌گه‌ڵ پردێك له‌سه‌ر چه‌می تانجه‌ڕۆ دروست ده‌كرێت، كه ئه‌ویش چوار پرد له‌خۆ ده‌گرێت، واتا هه‌ر سایدێك پردی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، به درێژایی ٤٥٠ بۆ ٥٠٠ مه‌تر.
هه‌ر له‌و به‌شه‌دا چه‌ندین ئه‌نده‌رپاس و ئۆڤه‌رپاسی تێدا دروست ده‌كرێت بۆ هاتوچۆی شۆفێران و جوتیاران و په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان به ڕه‌چاوكردنی سه‌لامه‌تییان.
پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ته‌نیا له به‌شی یه‌كه‌میدا، شه‌ست و حه‌وت ئاوباره‌ی كۆنكرێتی هه‌یه كه درێژیی هه‌ریه‌كه‌یان زیادتر له ١١٠ مه‌تره و به دیزاینی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه كه ئێستا زۆرێك له كاره‌كانی جێبه‌جێكراوه، به پێنج شه‌قامی سی مه‌تری و چل مه‌تری و شه‌ست مه‌تری ده‌به‌سترێته‌وه به شه‌قامه‌كانی تاسڵووجه- سلێمانی و بازنه‌ی مه‌لیك مه‌حموود – ڕێگای سلێمانی عه‌ربه‌ت.
له پڕۆژه‌ی شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی، هه‌موو پێداویستییه‌كانی هێڵكێشان و تابلۆی هاتوچۆ و تۆڕی ڕووناكی مۆدێڕنی تێدا ده‌بێت، هاوكات بۆڕییه‌كی ئاوی سه‌ره‌كی به درێژایی شه‌قامه‌كه درێژده‌بێته‌وه، كه ئاو له بۆڕیی هێڵی سه‌ره‌كی دووكان تا نزیك ده‌مركان ده‌گوازێته‌وه، بڕگه‌ی سه‌وزكردنیش هه‌ر له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه‌ن، كه به‌ته‌واوبوونی سلێمانی ده‌باته قۆناغێكی پێشكه‌وتووی هاتوچۆوه.
ئێستا كه به‌شی یه‌كه‌می شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری شاری سلێمانی له قۆناغی كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته پڕۆژه‌كه و ڕشتانه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و بڕگه‌كانی ته‌واو بكرێت و بیخاته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ٢٠١٤ه‌وه به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و به‌پێی ئاماره‌كان، پار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی ستراتیژی له كه‌رتی ڕێگاوباندا جێبجێكردووه، كه دیارترینیان، دوو سایدی سپیلك-خه‌لیفان-سۆران، پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌زنه، جێبه‌جێكردنی پردی ده‌ربه‌ندی ڕانیه، پردی ئاوه‌خێری، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش به‌ردی بناغه‌ی ڕێگای دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه‌ی داناوه، كه ئێستا كاری تێدا ده‌كرێت، دوو سایدی باعه‌ردێ-ئیتۆت، ڕێگای دووسایدی شێخان-لالش، دوو سایدی گۆمه‌سپان-سماقوڵی، ڕێگه و پردی هه‌ڵه‌بجه-توه‌قوت-فلیجه و دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش-خه‌بات.