فراکسیۆنی پارتی، لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هۆکاری ئامادە نەبوونیان لە دانیشتنەکانی ئەنجوومەن بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند؛ سیاسەتی به لاوه‌نان و بنپێخستنی هاوسەنگی و مافەکان، کە سەرۆکی ئەنجوومەن پەیڕەوی دەکات، وایكردووه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌و ڕۆژه بگات و پشێوی تێ بكه‌وێت.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاندووه، لە کاتێکدا پابەندبوونیان بە خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دووپات دەکەنەوە، هاوكات مه‌به‌ستیانه هۆکاری ئامادەنەبوونیان لە دانیشتنی ئەم دواییەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ ڕایگشتی ڕوون بکەنەوە، کە تێیدا سەرۆکی ئەنجوومەن هەوڵی دا، وای نیشان بدات كه ته‌نیا چه‌ند ئه‌ندامێك به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پشتگوێخستنی ئاماده‌نه‌بوونی زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
فراکسیۆنەکە دەشڵێت؛ سیاسەتی به لاوه‌نان و بنپێخستنی هاوسەنگی و مافەکان، کە سەرۆکی ئەنجوومەن پەیڕەوی دەکات، وایكردووه ئه‌نجوومه‌نه‌كه به‌و ڕۆژه بگات و پشێوی تێ بكه‌وێت و پاشه‌كشه بكات، بۆیه به‌شداریی نه‌كردنیان له دانیشتنه‌كه هه‌ڵوێستێكی كرده‌یی و وه‌ڵامێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌دا ڕووی دا، كه سەرۆکی ئەنجوومەن بە ئەنقەست ئاماده نه‌بوو و لە بری ئەوە قسەی بۆ میدیاکان کرد، ئەمەش پێشێلکردنی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئەرکە دەستووری و یاسایییەکانی.
ئاماژە بەوەش دەکەن، دەنگی زۆرینەی ڕەها بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن ئەو شەرعییەتیەی لێ سەندووەتەوە کە ڕێگەی پێ دەدات بەردەوام بێت لە پۆستەکەیدا، چونكه ئەم زۆرینەیە نوێنەرایەتی ویستی جەماوەری ڕاستەقینە دەکات کە نوێنەرانی ئەو ئەنجوومەنەی هێنایە ئەنجوومەن و ئەگەر بە ڕاستی خەمی بەرژەوەندییەکانی نەینەوای هه‌بووایه، ئەوا گونجاوتر دەبوو ڕێگە بە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەن بدات سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات كه شکۆ و پێگەی یاسایی ئەنجومەنه‌كه‌یشی ده‌پاراست.
فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنەکە، ئەوەشیان خستووەتەڕوو؛ ڕوونی دەکەینەوە کە مەبەست لە ده‌رچوونی فه‌رمانی وه‌لائی وەستاندنی ڕێكاره‌كانه بۆ ماوەیەکی کاتی تاوه‌كو بڕیاری دادوەری لەسەر دۆسیەکە ده‌درێت، شەرعیەت ناگەڕێنێتەوە و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی كه به زۆرینه دراوه، هه‌ڵناوه‌شێنرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه بە بڕیارێک کە نوێنەرایەتی ویستی خەڵک بکات نه‌ك به بڕیاریكی سیاسیی لە کارەکەی دووربخرێتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوەش کردووە؛ فراكسیۆنه‌كه له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان له دژی پشتگوێخستنی ویستی زۆرینه پێداگرن و بڕوایان وایه ده‌بێت ئاراسته‌كه ڕاست بكرێته‌وه كه بریتییه له ڕێزگرتن له ده‌ستكه‌وته‌كان و هاوسه‌نگییه‌كان و دوور له هه‌ر سیاسه‌تێكی تاكڕه‌وانه و تاكلایه‌نانه و سووربوون و كه‌لله‌ڕه‌قی و پشتگوێخستنی دۆخی سیاسی و یاسایی.