ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24-3-2025 پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه ، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له‌كاركه‌وتوون و تایبه‌تن به ویسته‌گه‌كانی كاره‌با و وه‌زاره‌ت كاری پێیان نه‌ماوه له مه‌زادێكی ئاشكرادا ده‌یانفرۆشێت به هاوڵاتییان .
به پێی نووسراوه‌كه ، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئاره‌زووی كڕین و به‌شداری كردنی هه‌یه له‌و مه‌زاده ئاشكرایه ، ده‌بێت پیش مه‌زاده‌كه سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت بكات و بارمته‌ی یاسایی به بڕی (دوو ملیۆن) دینار له‌گه‌ڵ خۆیدا ببات و مه‌رجه‌كانی تێدا بێت كه له نووسراوه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو .