بەهۆی دواخستنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بەڕێوەبەری بانکێکی سلێمانی دوور دەخرێتەوە

بەڕێوەبەری بانکی باخان لە سلێمانی دوور دەخرێتەوە، هۆکاری دوورخستەوەکەی پەیوەندی بە دواخستنی موچەی هێزەکانی 70، بەهۆیناڕەزایەی بەشێکی زۆر لەو پێشمەرگانەی خانەنشین و لەو بانکە موچە وەردەگرن.

 

بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی دەکاتەوە دەبوایە ڕۆژی 17مانگی سێ، مووچەیخانەنشینانی پێشمەرگە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش بکرایە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەسەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین چەند ڕۆژێک دواکەوت،.

ئەمڕۆ یەکشەممە کە 23ی مانگ بوو و پشوو بوو، بانکی کێوەڕەش لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە وهێزەکانی 70ی دابەش کرد کە دەبوایە لە کاتی خۆی بەدابەشیان کردبایە.

لە ڕاگەیێنراوێکی بانکی کێوەڕەشدا هاتووە، بەشێکی بانکەکان زۆر قەرەباڵغن بۆیە ناتوانن لە یەک کات مووچەی هەموومان دابەش بکەن،دەیکەنە سەرە و هەر ڕۆژە و بەشێکیان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی ڕاگەیاندووە، بەشێکی زۆری کێشەکە لە بانکی باخان بووە لە سلێمانی، بەهۆیەوەئاکۆ عومەر، بەڕێوەبەری بانکەکە دوورخراوەتەوە.

ئاکۆ عومەر، بەڕێوبەری بانقی باخان لە سلێمانی ڕاگەیاند، هیچ نووسراوێکی لەسەر دوورخستنەوەی و کۆتاییهاتنی ڕاژەکەی وەکبەڕێوبەری بانک پێنەگەیشتووە، تەنها بە زارەکی لە وەزارەتی داراییەوە بڕیاری دوورخستنەوەی پێ گوتراوە.

لە وەزارەت پێیان وتم بۆیە لە ئەرکەکەت دوور دەخرێیتەوە، کتابی خەرجکردنی مووچەت بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە واژۆنەکردووە، بەڵامگرفتەکە لای من نەبوو.