ناوی سەدان فەرمانبەری دیكەی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتەوە

 ئەمڕۆ دووشەممە، 24ـی ئاداری 2025، ناوی 343 فەرمانبەری دیكەی گەرمیان بۆ وەرگرتنی زەوی، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان هاتەوە.

هەینی ڕابردوو 14-03-2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ناوی هەموو  ئەو فەرمانبەرانەی بڵاو کردەوە کە سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، ئەوانەی زەوییان پێ دەدرێت، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، ناوخۆ و پێشمەرگەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەش کرد، کۆی گشتیی ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی، دوو هەزار و 232 کەسن.