تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا لە گوندی خەردنی دەڤەری بارزان بەخاک سپێردرا.
بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، 24-03-2025، تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری، هەڵگری میدالیای بارزانیی نەمر و بەرپرسی دەزگای ئەیلوول و گوڵان لە سۆران، لە گوندی “خەردن” لە سنووری قەزای مێرگەسۆری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەخاک سپێردرا.
سەدان کەس لە بەرپرسانی حکوومی و حزبی و هاووڵاتییانی دەڤەرەکە، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی حاجی میرخان دۆڵەمەری لە گوندی خەردن ئامادە بوون.
نزیکەی کاتژمێر 04:30ـی خولەکی ئێوارهی یهكشهممه، 23-03-2025، حاجی میرخان دۆڵەمەری و شۆفێرەکەی، له ئهنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان سپارد.
ڕووداوە هاتوچۆوەکە نزیک گوندی “دەربێستان”ـی سەر بە ناحیەی ڕۆڤیا، لەسەر ڕێگەی سەرەکیی دهۆک – هەولێر ڕووی دا. ئۆتۆمبێلەکە خۆی بە ستوونێکدا کێشابوو.