چواس خالید – هەولێر
له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه درێژییه‌كه‌ی چوار سه‌د و یازده كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌ولێر، یه‌كێكه له پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ باشتركردنی سیسته‌می دابه‌شكردنی ئاوی خاوێن بۆ دانیشتوانی شاری هه‌ولێر، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مه‌ودای پڕۆژه‌كه چوار سه‌د و یازده كیلۆمه‌تره و به گوژمه‌ی بیست و پێنج ملیار دیناری عێراقی كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه، به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی ناوخۆ له هێڵه لاوه‌كییه‌كان و به‌ستنه‌وه‌ی به هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوه، بۆ ناوشاری هه‌ولێر، كه ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥، له ڕێوه‌ڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به‌ردی بناغه‌ی داندرا و ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه زیادتر له دوو سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار ماڵ و هاوبه‌شی ئاوی خواردنه‌وه لێی سودمه‌ند ده‌بن، كه شه‌ست و سێ هه‌زار هاوبه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، بۆگواستنه‌وه‌ی ئاوی گه‌وره پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ شاری هه‌ولێر، كه له ٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانا و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، “ئه‌و پڕۆژه‌یه، تا نزیكه‌ی ٣٠ ساڵی دیكه، گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر ناهێڵێت”.
پڕۆژەکە به گوژمه‌ی نزیكه‌ی چوار سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پێنج سه‌د و په‌نجا ڕۆژه، كه به‌ته‌واوبوونی ١٠٠% گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دابینكردنی ئاوه، كه ڕۆژانه چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتێك ٢٠-٢١ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێێن دابین ده‌كات.
پڕۆژه‌كه به چوار هێڵی سه‌ره‌كی له نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌قامی ١٢٠ مه‌تری و ١٥٠ مه‌تری جێبه‌جێ ده‌كرێت و پشتی به ئاوی زێی گه‌وره به‌ستووه و دوای پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئاوه‌كه و فلته‌ركردن و كلۆركردنی به ستانداری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی (WHO)، و عێراقی ده‌گه‌یه‌ندرێته دانیشتوانی شاری هه‌ولێر.
به‌هۆی ئه پڕۆژه‌وه زیادتر له هه‌زار بیری ئاو له شاری هه‌ولێر داده‌خرێت و چیدی بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوانی سودی لێ وه‌رناگیرێت، كه به‌وه‌ش ژێرخانی ئاوی ژێر زه‌وی پارێزراو و به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ فراوانبوونه خێراكه‌ی شاری هه‌ولێر، كه تا دێت یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون لێره‌وله‌وێ به‌رز ده‌بنه‌وه و ژماره‌ی هاوبه‌شانی ئاو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیادتر و زیادتر ده‌بێت، ئێستا هه‌ولێری پایته‌خت شازده هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی پێویسته، كه به هه‌ر سێ پڕۆژه ستراتیژییه‌كه‌ی ئاوی ئیفرازی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م، سێزده هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دابین ده‌كات و له ڕێگه‌ی هه‌زار و دوو سه‌د و چل بیریشه‌وه سێزده هه‌زار مه‌تر سێجاكه‌ی دیكه دابین ده‌كرێت، كه دواتر به‌هۆی ئه‌م پڕۆژه‌وه بیره‌كان داده‌خرێن و چیدی بۆ ئاوی خواردنه‌وه‌ی دانیشتوان سودیان لێ وه‌رناگیرێت و تا سی ساڵی دی گرفتی كه‌می ئاو له هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
ساڵانێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی كه‌رته‌كانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری، ڕشتانه كار له سێكته‌ری ئاودا ده‌كات و مه‌به‌ستیه‌تی هاووڵاتیانی له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری كه‌م ئاوی ئه‌رخه‌یان بكات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا چه‌ندان به‌نداو و پۆندی به گوژمه‌ی قه‌به بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو، له نێزیك شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنیات ناوه و جه‌ندانیش له جێبه‌جێكردندان، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا و ته‌نیا له سنووری هه‌ولێر، بیست و هه‌شت پۆند و به‌نداوی بچووك دروستكراون و بیست و دووی دیكه‌ش كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌به‌ستییه‌تی، ئاسایشی ئاو له كوردستان بپارێزێت و له ڕێگه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی سه‌رزه‌وی، ئاستی ژێرخانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكاته‌وه و زه‌وی زیادتری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران فه‌راهه‌م بكات، هاوكات جوڵه‌ی زیادتریش به كه‌رتی گه‌شتیاری كوردستان بدات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه نزیك به ملیارێك مه‌ترسێجا ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیانی دابین ده‌كات، كه خه‌رجی به‌ڕێوه‌بردنی سێكته‌ری ئاو له ئه‌ستۆی حكوومه‌ت، ساڵانه زیادتر له سه‌د و په‌نجا ملیار دیناره.