ئاریان دەرگەڵەیی – ههولێر
لەژێر دروشمی “پێكەوە بەرەو گەورەترین كاتژمێر بۆ زەوی”، بۆ ساڵی 2025 دەست بەكارەكانی دەكات.
ساڵانە لە بەشێك لە وڵاتانی جیهان و ماوەی یانزە ساڵە لە هەرێمی كوردستان ئەم بۆنە جیهانییە ژینگەییە بەرز ڕادەگیرێت، بە كورتی باسێكی بۆنەكە و كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی جیهان دەكەین.
كاتژمێری زەوی وەك ڕووداوێكی هێمایی دەبلیو دەبلیو ئێف، لە سیدنی لە ساڵی 2007ـەوە دەستی پێكرد، كاتژمێری زەوی بە مەبەستی هاندانی هاووڵاتیان لە هەموو وڵاتانی جیهان بۆ بە ئەقڵانیكردنی بەكارهێنانی وزە بۆ پاراستنی زەوی كار دەكات. ئێستاکە لە زیاتر لە 7000 شار و گوند لە 180 وڵات و ناوچەی جیهان نزیكەی 2ملیار و ٢٠٠ملیۆن كەس بەشدارییان لە بەرنامەكەدا كردووە.
چالاكییەكە لە ڕۆژی شەممەی كۆتایی مانگی ئاداری هەموو ساڵێكدا ئەنجام دەدرێت. كاتی ناوخۆ لە كاتژمێر 8:30 خولەکی ئێوارەوە تا كاتژمێر 9:30 خولەكی ئێوارە، لە ماوەی یەك كاتژمێردا هانی تاك و كۆمپانیاكان دەدات كە چرای ناپێویست و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان بكوژێننەوە.
مەعرووف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەم بارەیەوە بە “هەولێر”ـی گوت: دەڵێت وڵاتانی جیهان سەرقاڵی شەڕن لە سەر بەناوبانگترین شوێنەوارەكانیان لەوانە: خانووی ئۆپێرای سیدنی لە ئوسترالیا و بورجی خەلیفە لە دوبەی و تاوەری ئیفل لە پاریس و ئاسمان شكێنەكان لە هۆنگ كۆنگ و سەنگافورە.
ڕێكخەرانی كاژێری زەوی ئامانجیان ئەوەیە كە هانی تاكەكان و دامەزراوەكان بدەن بۆ ئەوەی دەستپێشخەری بكەن بۆ عەقڵانیكردنی ڕۆژانەی كارەبا و بەكارهێنانی ئاو و نەهێشتنی پیسبوونی ژینگە و بەشداریكردن لە دووبارە بەكارهێنانەوە و عەقڵانیەتی بە گشتی دەبلیو دەدەبلیو دەبلیو ئێف پێشنیاری كرد بۆ كۆمەڵێك چالاكی بۆ تاك و ڕێكخراو و كۆمپانیا و قوتابخانە و زانكۆ و دامەزراوەكانی تر بۆ بەشداریكردن.
ئامانجەكان بەدەستهاتوونكانی چالاكی كاتژمێری زەوی.
یەكەم دارستانی كاتژمێری زەوی جیهان لە ئۆگەندا دروست كرا بە پاڵپشتی سندوقی جیهانی بۆ سروشت. كاتژمێری زەوی 2013 یارمەتی دا پڕۆژەیەكی گرنگ بۆ ناوچە پارێزراوەكانی دەریایی لە ئەرجەنتین پەسەند بكرێت.
دامەزراندنی چرای هێزی خۆر لە ژمارەیەك لە گوندەكانی هیندستان.
كەمكردنەوەی سوتاندن و بڕینەوەی دارستانەكان لە پاراگوای.پرۆگرامی پەروەردەیی بۆ قوتابخانەكان لە تایلەند و تایوان دامەزراوە. لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا سەدان هەزار چرای ئێل ئی دی دامەزراون. پشتیوانی لە بیرۆكەی باشتر پاراستنی دەریا و دارستانەكانی ڕووسیا. هەر بۆ ئەو مەبەستە، ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، بە هاوبەشی سەكۆی هاودەنگی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە.
بە ئامادەبوونی، ئامانج عمر، سەرپەرشتیاری چالاكی كاتژمێری زەوی لە كوردستان لەگەڵ تیمی جیهانی كاتژمێری زەوی، دۆستانی ژینگەی پارێزگاكە، چالاكی جیهانی (كاتژمێری زەوی) بەڕێوە دەچێت. وێڕای كوژاندنەوەی گڵۆپەكان بۆ ماوەی یەك كاتژمێر، گفتوگۆیەكی كراوە لەسەر گرفتە ژینگەییەكان ئەنجام دەدرێت.
هەر لەو چالاكییەدا، یادی (23ی ئازار) ڕۆژی جیهانی ئاو، بەرز ڕادەگیرێت بە پێشانگایەكی كاریكاتێری تایبەت بە گرفتەكانی ئاو، هەروەها چەند چالاكییەكی تری كاری دەستی دۆستی ژینگە.