ئەڵمانیا؛ ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە

لەم ئاهەنگە بەرفراوانە جەماوەرییەدا کوردانی تاراوگەنشین بە هاوکاریی لیژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ پشتیوانی و پشتگیری لە پەیامی سەرۆک بارزانی و پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشدارییان لەم ئاهەنگە کرد کە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیادا ڕێک خرابوو.

لە ئاهەنگەکەدا شیفا بارزانی، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا پاڵپشتیی ڕێزدار ‘سەرۆک بارزانی’ـی گەیاندە ئامادەبووان و کوردانی رۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری بەرقەرار بێت و ببێت بە مایەی خێر و خۆشی بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان و تەواوی ناوچەکە.
ئەم ئاهەنگەی لە وڵاتی ئەڵمانیادا بەڕێوە چوو، گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی دیاسپۆرا بووە تا ئێستا.
عەبدولقەهار هەولێری