سبەی دووشه‌ممه‌ دەوامی قوتابخانەكان له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر و دەست پێدەکاته‌وه‌ .

ئەمڕۆ یەكشەممە 23/3/2025، بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، سبەی دووشه‌ممه‌ دەوامی فەرمی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه‌ ماون ئه‌نجام ده‌درێن .

لە ڕاگەیاندراوەکەی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێردا ئه‌وه‌ش هاتووە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە بە پێی نوسراوی وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەیانی رۆژی دووشەممە 24-3-2025 دەوامی فه‌رمی قوتابخانەکان دەست پێدەکاتەوە .

ئاماژە بەوەش دراوه‌، به‌ر له‌ هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و كۆتایی هاتنی مانگی ئادار تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم كه‌ ماون ئه‌نجام ده‌درێن .