هەموو ساڵێک لە مانگی سێ دا، لە هەموو جیهاندا بۆ ماوەی یەک کاژمێر ئامێرە کارەباییەکان دەکوژێنرێتەوە لە جیاتی مۆمدادەگیرسێنرێت. ئەمەش وەک هێمایەک بۆ پاراستنی زەوی لەو گۆرانکاریە ژینگەیانەی ڕووبەروی دەبێتەوە.
ئەو چالاکییە لە سەرتاسەری جیهان لە کاژمێر 8:30ـی شەو تا 9:30ـی شەو بەردەوام دەبێت، شایانی باسە ئەم بۆنەیە ماوەی یانزە ساڵەئەم بۆنە جیهانییە لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە وەک وڵاتانی پێشەکەوتوو.
بەهۆی ئەم بۆنەیەوە سەرۆکی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕاگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 22-3-2025 لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجەئەو بۆنەیە بەرز ڕابگرین، کاتژمێرێک کارەبای ئەو شوێنە دەکوژێنینەوە و مۆم دادەگیرسێنین، هەڵمەتێکی نەمام ڕواندن ئەنجام دەدەین. ئامانجەکە ئەوەیە هاونیشتمانیان هۆشیاری دەستبەخەن لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی وزە.
بڕیاریشە ئەمشەو ڕێکخراوی ئاڤیاری ژینگەیی لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر ماوەی کاتژمێرێک گڵۆپ و ئامێرەکارەباییەکان بکوژێننەوە و لەبری ئەوە مۆم هەڵکەن.
مێژووی دامەزراندنی ئەو بۆنەیە لە ساڵی 2007ـیەوە لەلایەن دامەزراوەی WWF لە ئوستورالیا پێشنیاز کراوە، ساڵی پار لە حەوت هەزارشار و گوند لە 180 وڵات و ناوچەی جیهان، ئەم چالاکییە ئەنجام دراوە