سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا جەخت لە پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کات و دەسپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دەکەنەوە.
ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مایکل واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
سەرۆکی حکوومەت و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئەمەریکا کردەوە.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا. هەروەها دووپاتیان کردەوە کە پێویستە لە نزیکترین کاتدا، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێشهات و گۆڕانکارییە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرنگی پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
I spoke with the US National Security Advisor @MikeWaltz47 on ways to advance the relationship between the Kurdistan Region and Iraq with the United States. https://t.co/20VtIp20fR
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 21, 2025