مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی سەباح بەیتوڵلا دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی دایکی سەباح بەیتوڵلا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتەکە لە پارێزگای دهۆک. مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە ناوبراو دەکات.

هەینی 21ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی دایکی سەباح بەیتوڵلا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و جێگری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتەکە لە پارێزگای دهۆک، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

لە پەیامەکەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، هاتووە، “بۆ کۆچی دوایی دایکتان (حەلیمە مەلا حەسەن) پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم”.

هاوکات دەڵێت: خوای گەورە گیانی خاتو حەلیمە بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە خانەوادەکەی ببەخشێت.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

بەرێز سەباح بەیتوڵلا ئەندامێ كومیتەیا ناڤین یا پارتی و هاریكارێ بەرپرسێ مەكتەبا رێكخستنا پارێزگەها دهوكێ

ژ بۆ وەغەرا دویماهیێ یا دایکا هنگۆ  ( حەلیما مەلا حەسەن )، بەهی و سەرەخۆشیێ ل مالباتا هەوە یا بەرێز دکەم و هەڤپشکێ خەما هنگۆ مە. خودێ یێ مەزن گیانێ وێ ب بەهەشتێ شاد بکەت و سەبر و هەدارێ ب هەوە ببەخشیت.

مەسرور بارزانی
جێگرێ سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان