نێرده و نوێنه‌ری 51 وڵاتی عه‌ره‌بی، ئاسیایی، ئه‌مەریکایی و ئه‌ورووپایی، سه‌ردانی مەزارگەی بارزانیی نەمریان كرد، له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی وڵاتانی میوان به چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ژیانی بارزانیی نەمر و مێژووی خه‌بات و تیكۆشانی گه‌لی كورد ئاشنا كران.
نێرده و نوێنه‌ری وڵاتان سه‌ردانی مەزارگەی بارزانیی نەمریان کرد و له لایه‌ن فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خەڵات بارزانی، نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی كران.
.عەبدولكەریم بن سەلام، سەرۆكی نێردەی دیپلۆماسییەتی شانشینی مەغریبی لە عێراق، گوتی: ئەوە دەرفەتی دووەمە كە بتوانم سەردانی ئەم مۆزەخانەیە بكەم، ھەروەھا ھەر دوێنێ ئێمە سەردانی ئاكرێمان كرد و بە بۆنەی نەورۆزەوە ئاھەنگمان گێڕا، ئەوە دەرفەتێكی گرنگ بوو بۆ ئاھەنگگێڕان لەگەڵ گەلی كوردی ئازیز.
گوتیشی: بە بۆنەی نەورۆز و سەری ساڵی كوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی گەلی كورد دەكەین ئومێد پێشكەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بۆ گەلی كورد و ھەرێمی كوردستان دەخوازین.
وێستگه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ردانیان یادگه‌ی نیشتمانیی بارزانی بوو، له‌نێو شانده‌كه‌دا نێرده‌و باڵیۆز و سه‌ركونسوڵی (51) وڵاتی عه‌ره‌بی، ئاسیایی، ئه‌مەریکایی و ئه‌ورووپایی هه‌بوون.