سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە ئاکرێ کردەوە

سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی لە ئاکرێ کردەوە، ئاھەنگەکە بە بەشداریی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵخانەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ـی ئاداری ٢٠٢٥، سەرۆک بارزانی بەشداریی لە ئاھەنگی نەورۆزی ئاکرێ کرد و لە ئاھەنگەکەشدا ئاگری نەورۆزی کردەوە.

ئاھەنگی نەورۆزی ئاکرێ کە بە پایتەختی نەورۆزی کوردستان ناسراوە و ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بە بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسوڵخانەی وڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.