مەسرور بارزانی و نیکۆلۆ فۆنتانا تاوتوێی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان کرد

پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، نووسینگەی حکوومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە لە دیدارەکەدا کە تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتيی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیتالیا تاووتوێ کرا و جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی پشتیوانیی چاکسازییەکانی حکوومەت و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا کرا.