به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جاری دووه‌م، ئاگاداری سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر ‘پاس’ و بارهەڵگر له هه‌رێمی كوردستان ده‌كاتەوە.
پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند “سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه و ئۆتۆمبیلی نەفەرهەڵگر ‘پاس’ و بارهەڵگر ئاگادار دەکەینەوە، بە پێی ڕێنمایی ژمارە (2) ساڵی 2016، ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و شار و شاروچكه‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی (هه‌ولێر- سلێمانی ) به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەدا هاتووە، دواكات بۆ وه‌رگرتنی ته‌نده‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه، 7-4-2025 تا کاتژمێر 11 پێش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.