ڕۆژی 18ی ئادار، بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بیست و حەوتەمین بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” خزمەتگوزاریی كارەبا و گرفتەكانی لە هەرێمی كوردستان” لە هۆڵی بەش بەڕێوەچوو.
لەم گفتوگۆیەدا كە بەرێزان ” د.سالار عوسمان، ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، ئەندازیار هۆشیار سیوەیلی، ئەندازیار كامیل قەزاز، ئەندازیار تاڤگە عومەر كاكەسوور، ئەندازیار شاكر مەحموود، ئەندازیار محەمەد ئەمین هەورامی، ئەندازیار یاسین حەسەن و، هەردوو ئەندازیار ” عادل كەریم و نەجات حەسەن” بەرێگەی سكایب، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ – شڤان حەمدی، پ.د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد، فەرهاد محەمەد” ئامادەبوون، سەرەتا ئەو ڕاپۆرتە مەیدانییە لە سكرین نمایشكرا كە تیایدا رابۆچوونی كۆمەڵێك ئەندازیار و شارەزایانی بواری كارەبا و هاوڵاتیان لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری كارەبا و گرفتەكانی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها پرۆژەی ڕووناكی ” كارەبای 24 كاتژمێری”ی كە چەند مانگێكە لە پارێزگاكانی كوردستان دەستی پێكراوە، دیدوبۆچوون و گازندەكانیان بۆ بەشداربوانی گفتوگۆكە خستەڕوو.
دوای ئەم ڕاپۆرتە بەشداربووان زۆر بەراشكاوی بە زمانی ژمارە و ئامار ڕاشكاوانە گرفتەكانی بەردەم خزمەتگوزاری كارەبایان لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە تەنیا لەماوەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، توانراوە ریژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بەریژەی 1800 میگاوات زیادبكرێت.
لەبەشێكی دیكە كۆبوونەوەكە زۆر بە گرنگیەوە جەخت لەسەر پرۆژەی ڕووناكی ” كارەبای 24كاتژمێری” لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كراو، سەبارەت بە نیگەرانی خەڵك لەسەر نرخی كارەبا، ئاماژە بەوە كرا كە هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو ئامانجەیە كە بەرنامەیەك دابنێت لەبەرژەوەندی خەڵكی كەمدەرامەت بێت و، نرخی كرێی كارەبای ناوچە بارزگانیەكان و ستییەكان لەگەڵ نرخی هاووڵاتیانی كەمدەرامەت زۆر كەمتر بێت.
سەبارەت بە ژێرخانی كارەبا بۆ دابینكردنی ” كارەبای 24 كاتژمێری” ئاماژە بەوە كرا لەئێستا ژێرخانی كارەبای هەرێم توانای بەرهەمهێنانی 5هەزار میگاوات كارەبای لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان هەیە، ئەم ڕێژەیە ئەگەر وەك پێویست بەكاربهێنرێت دەتوانرێت كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هەموو كوردستان دابین بكرێت.
جێگەی ئاماژە پێكردنە راپۆرتی تیروتەسەلی ئەم گفتوگۆیە ” خزمەتگوزاریی كارەبا و گرفتەكانی لە هەرێمی كوردستان 24ی ئادار لەسەر لاپەڕەكانی گۆڤاری گوڵان بڵاودەكرێتەوە.