ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هاونیشتمانیان ئاگادار دەکەینەوە كە بە هەموو شێوەیەک سووتاندنی تایە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز قەدەغەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەكرێتەوە.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر ئەویش جەختی كردەوە كە سوتاندنی تایە لەنێو گەڕەك و شەقامەكانی شاری هەولێر بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك ببێتە هۆكاری پیسبوونی ژینگە و ئاگر بكاتەوە توندترین سزا دەدرێت.