بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاگادارییەك ئاراستەی كرێكاران دەكات كە لەبەرامبەر دۆزینەوەی هەلی كار

بەڕێوەبەرایەتییەكە رایدەگەیەنێت “پاڵپشت بە ڕێنمایی مۆڵەتپێدانى نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى لە کەرتى تایبەت ژمارە (1)ى ساڵى (2018)، چەندین نووسینگەى ناحکوومى تایبەت بە دۆزینەى هەلى کار لە کوردستان هەیە، کە ناوەکانیان لە پۆرتاڵی کار (kar.molsa.gov.krd) داندراوە”.

هەروەها رایدەگەیەنێت “بەپێی ماددە (6/1) لە ڕێنماییەكان نووسینگەى بەکارخستن بۆى هەیە تەنها بۆ یەکجار بڕێک پارە لە کرێکار وەربگرێت بە مەرجێک لە ڕێژەى (%25) لە کرێی یەک مانگى کرێکار تێپەڕ نەکات بەرامبەر دۆزینەوەى هەلى کار بۆی”.

جەختیش دەكاتەوە كە “نووسینگەی بەکارخستن تەنها یەکجار پارە لە کرێکار وەردەگرێت، ئەمەش دواى ئەوەى هەلى کارى بۆ دەدۆزێتەوە و دایدەمەزرێنێ، بەو مەرجەى ئەو بڕە پارەیە بە ڕێژەیەک بێت کە لە (%25)ی کرێی مانگێکى زیاتر نەبێت”.

ئاماژە بەوەش دەكات كە “وەرگرتنى پارەى پێشەکى و هەر بڕە پارەیەکى تر لە کارخوازان، پێچەوانەى ڕێنماییە و لە کاتى بوونى هەر حالەتێکى لەمجۆرە، داوا لە كرێكاران دەكەین ئاگادارمان بکەنەوە لە ڕێگەى هێڵەکانى هۆشیاری کرێکاران”.