د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بۆ هەواڵپرسین سەردانی د. عەبدوڵڵا ئاگرین، ئەندامی سەرکردایەتیی پێشووی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و هیوای تەندرووستیەکی باشی بۆ خواست.
دواتر د. سالار عوسمان، بەهەمان مەبەست سەردانی حەمەساڵح فەرهادی ئەندامی مەڵبەندی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کرد. لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆیەکی بەپێز کرا و باسی ڕۆڵی نووسەران لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردی کرا. د. سالار عوسمان ستایشی بەرهەمەکانی حەمەساڵح فەرهادی کرد کە کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر جیلی نوێی نووسەرانی کورد هەیە.