ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، كه ئێستا ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایدی پێچاوپێچه، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی زیادتر له چوار سه‌د ملیار دیناری عێراقی، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت، كه ساڵانێكه به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه به ته‌واونه‌كراوی جێهێڵدرابوو.
١٠ ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، له ڕێوڕێسمێكی تایبه‌ت دا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی به‌ردی بناغه‌ی ڕنانی دووسایدی هه‌ولێر كۆیه ی دانا و له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند، ”خه‌ڵكی كۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌ن خزمه‌تی زیادتر بكرێن”.
دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه، ده‌ست به ڕۆنانی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه كراوه و ئێستا به بڕیاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕشتانه كار له جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای هه‌ولێر – كۆیه، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگی سنووری شاری هه‌ولێره و ڕێگای سه‌ره‌كی و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ولێری پایته‌خته به پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕینه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی ڕێگای نێوان هه‌ولێر – كۆیه، به گوژمه‌ی چوار سه‌د وسێ ملیار دیناری عێراقی له‌لایه‌ن كۆمپانیای خۆماڵییه‌وه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه مه‌وداكه‌ی سی و هه‌شت كیلۆمه‌تره و بریتییه له فراوانكردن و ته‌واوكردنی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕێگه‌كه، كه پێشتر به‌هۆی ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه كاره‌كانی وه‌ستا.
ئێستا ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر-كۆیه، ڕێگایه‌كی باریكی یه‌ك سایده و به‌رده‌وام ئۆتۆمبێل تێیدا جرتوفرتیانه، به‌پێی ئاماره‌كانیش ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و ڕێگه‌یه به‌رزه، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه، ژماره‌ی ڕووداوه‌كان و مه‌ودای نێوانیش كه‌متر ده‌بێته‌وه.
قه‌زای كۆیه كه له ٧٩ كیلۆمه‌تری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه و له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و ڕێگه یه‌كسایده زۆرێك ڕووداوی هاتوچۆی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و زۆرانێكی خستنه سه‌ر جێگا و كه‌سانێكیشی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دنیا كرد، كه له كۆتایی مانگه‌كانی ٢٠٢٤، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ڕۆنانی دووسایدی هه‌ولێر – كۆیه ی ده‌ركرد و هه‌وڵ ده‌درێت له كاتێكی نزیكدا ته‌واوبكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
پڕۆژه‌ی به دووسایدكردنی ڕێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – كۆیه، له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، كه ساڵی ڕابردوو له كه‌رتی ڕێگاوباندا، ژماره‌یه كی زۆری پڕۆژه‌ی ڕێگاوبانی جێبه‌جێكردووه و خرانه خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه، كه دیارترینیان ڕۆنانی دووسایدی خه‌لیفان – سۆران، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕێگای گه‌زنه، هاوكات بنیاتنانی هه‌ریه‌ك له پرده‌كانی ده‌ربه‌ندی ڕانیه و پردی ئاوه‌خێری، جیا له‌وانه و هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ردی بناغه بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له بواری ڕێگه‌وباندا داندرا له‌وانه‌ش، دانانی به‌ردی بناغه‌ی دوو سایدی هه‌ولێر – كۆیه و ڕێگای دوو سایدی باعه‌ردێ – ئیتوت، ڕێگای دووسایدی شێخان – لالش، دووسایدی گۆمه‌سپان – ماقولی، ڕێگا و پردی هه‌ڵه‌بجه ڕێگای تووه‌قوت – قلیجه، له‌گه‌ڵ دووسایدی به‌رده‌ڕه‌ش – خه‌بات، كه هه‌ندێكیان ته‌واوبوونه و كاریش له جێبه‌جێكردنی ئه‌وانی دی‌دا به‌رده‌وامه.