سەرۆك بارزانی و حەسەن توران دۆخی سیاسیی عێراق و پارێزگای كەركووكیان تاوتوێ کرد

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئاداری 2025،  سەرۆك مەسعود بارزانی، لە سەلاحەددین پێشوازیی لە حەسەن توران، سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بارودۆخی پارێزگای كەركووك ئاڵوگۆڕ كرا و  جەخت لەسەر هەماهەنگی و نزیكیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی پارێزگای كەركووك كرایەوە، ئەویش لەپێناو قووڵتركردنەوەی پێكەوەژیان و سەقامگیری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە دانیشتوانی پارێزگای كەركووك.