لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی رۆژووگرتن روونكردنەوە دەدات

د. شێخ حەسەن موفتی سەرۆكی لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان رایگەیاند “دەنگۆی بڵاوبوونەوەی كەمكردنەوەی كاتی رۆژووی مانگی رەمەزان بۆ بانگی عەسر، پێچەوانەی دەقەكانی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامە، دەستكاریكردنی شەرعی خوایە، دەبێتە هۆكاری كوفر و دەرچوون لە ئایین”.

راشیگەیاند “قورئان دەفەرموێت “ثم أتموا الصیام إلی اللیل”، رۆژووەكان بەتەواوی بگرن و مەیشكێنن تا شەو، مەبەستی شەو سەرەتای شەوە كە ئێوارەیە، بۆیە كەمكردنەوەی ئەو كاتە بۆ كەس نابێت و سەروو كوفریشە”.

هەروەها رایگەیاند “قسەكردن لەبارەی كەمكردنەوەی كاتەكانی رۆژووگرتن باش نییە و فەتوای جیاواز دروست دەبێت و ئەوەش نیشانەی هاتنی قیامەتە و شتەكە باش نییە”.

چەند رۆژێك پێش ئێستا لە سعوودییە دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە ئەو وڵاتە بەنیازە بۆ ساڵانی داهاتوو كاتەكانی بەڕۆژووبوون تا بانگی عەسر كەم بكرێتەوە