وەزیری شارەوانی: پڕۆژەیەکی گرنگ لە کەرتی 8ـی حەسارۆک جێبەجێ دەکات

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردن و خزمەتگوزاری زیاتر بۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکان، لەم نێوەندەشد گەرەکی هەشتی حەسارۆک کە ساڵەنێکە بێ بەش بوو لە خزمەتگوزاریە سەرتاییەکان، بەڵام هەر لەگەڵ دروست بوونی کابینەی نۆیەم و دەست بەکار بوونی مەسرور بارزانی دەستی ئاوەدانی بۆ ئەو کەرتە درێژ کرا.

ئەمڕۆ دووشەمە 17-3-2025، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی بە یاوەری پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو و لەگەڵ سەرۆکیشارەوانی هەولێر بەردی بناغەی پرۆژەی خۆڵکاری بۆ بەشێک لە شەقامە ناو خۆییەکانی زۆنی ئەی لە کەرتی هەشتی حەسارۆک دانا.

وەزیری شارەوانی بۆ دەزگا ڕایگەیاند گووتی: ئێمە بەردەوامین لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بۆ هەشتی حەسارۆک و هەموو ئەو شوێنانەی کەپێویستیان بە ئاوەدانی زیاتر هەیە.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی ئەو پڕۆژە گرنگەی گەڕەکی 8ـی حەسارۆکمان داناوە کە بەگوژمەی 688 ملیۆن و 875 هەزاردینار، جێبەجێ دەکرێت.

هەر دوای تەواو بوونی کاری خۆڵکاری بۆ شەقامە ناوخۆییەکان، دەست دەکرێت بە قیرتاوکردنی لەو کەرتە بەردەوامیش دەبین لەخزمەتگوزاری و  زیاتر و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا پلانی تریشمان دەبێت.

ئا: دەشتی ئیسماعیل