سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی دووشەممە 17ی ئاداری 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئانل بورا ئینان باڵیۆزی توركیا لە عێراقكرد.

لە دیدارەكەدا كە ئێرمان تۆپچوو كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوایینپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و هەروەها سەردانیوەزیری وزەی توركیا بۆ هەرێمی كوردستان.

هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێم و هەروەهاهەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.