مەسرور بارزانی و پاتریک دۆرێل جەختیان لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 17ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوە دا، کە کەشێکی ئەرێنی و لەیەکگەیشتنی باش لەئارادایە و ئومێدەوارین لە ئایيندەیەکی نزیکدا، حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو پێک بهێنین.
گرنگیی نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی بەشە بودجەی هەرێم و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووريی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو، کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.