سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بەیاننامەیەکدا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، لە ژێر باری هەر بارودۆخێکدا، نابێت تاوانی هەڵەبجە و سەرجەم جینۆسایدەکانی بەسەر گەلی کورددا هاتووە، دووبارە نەبنەوە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە بیرەوەی 37 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا دەڵێت: ئێمە، وەک کۆمەڵگەیەکی مرۆیی، ئەرکمانە قوربانییان لەبیر نەکەین، دەڵێت: دەمانەوێت ئەو ڕۆژە ببێتە هاندەرێک لەوەی، مرۆڤایەتیی دژی تاوان و ستەم بووەستێتەوە و بەرگریی لە مافەکانی مرۆڤ بکات.
هەر لەو بەیاننامەیەدا، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئاماژەی بەوە کردووە، پێویستە ڕەوەندی کوردستانی یادی هەڵەبجە بە فراوانی لە وڵاتان بکەنەوە.