ئێوارەی ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پاتريك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لەبوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەڕەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی فەڕەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا يان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕه‌نسا له هه‌رێمی کوردستان ئاماده بوو.