د. سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بۆ هەواڵپرسین سەردانی (خورشید شێرە)، تێکۆشەر و پارێزگاری پێشووی هەولێری کرد.
شایەنی باسە (خورشید شێرە) یەکێکە لە تێکۆشەر و کەسایەتییە دیارەکانی ناو بزووتنەوەی ڕزگارخوازیی کوردستان و بۆ ماوەیەک وەک پارێزگار خزمەتی بە پارێزگای هەولێر کردووە.