فەرمانبەرانی 18 بەڕێوەبەرایەتی دیكەی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان دەبێتە ئەلیكترۆنی و ئیتر بە ڕێگەی ئەلیكترۆنی دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

فەرمانبەرانی هەر 18 بەڕێوەبەرایەتییەكە سبەی دووشەممە دەتوانن سەردانی ئامێرەكانی راكێشانی پارەی پڕۆژەی (هەژماری من) بكەن بۆ ئەوەی مووچەكانیان وەربگرن.

پڕۆژەی هەژماری من ناوی هەر 18 بەڕێوەبەرایەتییەكەی بڵاو كردۆتەوە كە مووچەكانیان بووەتە ئەلیكترۆنی، بەڕێوەبەرایەتییەكانیش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆكن.

پڕۆژەی هەژماری من پێشتر بڵاوی كردبووەوە كە تا ئێستا 730 هەزار مووچەخۆرا ناویان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆماركراوە و تەنیا 300 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی كوردستان ماوە مووچەكانیان لە رێگەی پڕۆژەكەوە بە ئەلیكترۆنی بكرێت.

وێنە: ئەو 18 بەڕێوەبەرایەتییەی كە فەرمانبەرانیان مووچەكانیان بووەتە هەژماری من:-