ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ساڵی 2025 خشتەی میلاکی سەرجەم مووچەخۆرانی پەسەند کرد
بە پێی یاسا بەر کارەکان و بەپشتبەستن بە ماددەی 8 لە یاسای میلاک ژمارە 25ـی ساڵی 1960 كارپێكراو لە هەرێمی كوردستان، لەسەرداواکاری ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتی هەرێم و بە هاوکاری ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دا بە پەسەندكردنی میلاكی سەرجەم مووچەخۆرانیهەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2025 لەسەر بنەمای میلاكی فیعلی.
شایانی باسە ئەم خشتەكە دەبێتە بنەمایەکی گرنگ بۆ تەواوی ساڵەکە لە 2025 بەو شێوەیەی كە لەلایەن هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێمیو بەغدا کە ماەەیەک پێش ئێستا ڕێككەوتنی لەسەر كراوە.
لەمەولا گشت وەزارەت و لایەنە نەبەستراوەكان بە وەزارەت ئەم بڕیارە جێبەجێ دەكەن و پابەند دەبن بە خشتەی میلاكات لەم ساڵدا لە ڕۆژیبڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان كە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەرچووە و ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی بڵاوكرایەوە.