مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، “ئەمە دووەم جارە دوو کۆبوونەوەی زۆر ئەرێنی و باشمان ئەنجامدا“.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بەخێرهاتنی بافڵ تاڵەبانی دەکەم، کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و زۆرباشمان کرد، بۆ لێکنزیکبوونەوە و تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە خەڵکی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، پێشکەوتنی زۆر باشمان هەبووە، هیوادارین تیمەکانیش بەو ڕۆحیەتە بتوانن بگەنە پێکهێنانی حکومەت و دڵی خەڵک خۆش بکەن.
هاوکات بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکەمان زۆر زۆر باشبوو، لەسەر چەند شتێکی ستراتیژی پەیوەست بە خەڵک قسەمان کرد وڕێککەوتووین و گفتوگۆکانیشمان بەردەوام دەبێت. ئامانجی هەردووکمان ئەوەیە بەزووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنین بۆ خزمەتیگەلەکەمان.”
لە کۆتاییدا بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوت: “لە نزیکترین کاتتدا دەتبینمەوە“