سەرۆکی ڕەوتی نیشتیمانی حیکمە عەممار حەکیم، لە ساڵیادی 37 ساڵەی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە دەڵێت: هەڵەبجە وەک برینێکی سارێژ نەبووی قوڵایگ دڵمان دەمێنێتەوە و دەشڵێن: پێویستە وەک وەڵامێک بۆ ئەو برینەگەورەی داویانە، هەڵەبجە بکرێتە پاریزگایەک و بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازارەکانیان کەم بێتەوە.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی)ئێکس) دانووسیوویەتی: لە یادی پڕسۆی 37 ساڵەی کیمابارانی هەڵەبجە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو، هەڵەبجە برینێکی سارێژنەبووەی قوڵاییدڵمانە کە هەموو کات خوێنی لێ دەتکێ، دەشڵێت: ویژدانی ئێمە و خاوەن هەموو ویژدانێکی زیندووی جیهان پارچە پارچە دەکات.
عەممار حەکیم دەڵێت: لەو یادە پڕ سۆیەدا، ڕێز بۆ ڕوحی قوربانیان دەردەبڕین و ئومێدی چاکبوونەوە و ئارامی بۆ بریندارەکان دەخوازین،دەشڵێت: هەڵەبجە سیمبوڵێکی گەورەی قوربانیدانی ئەو شارەیە لەسەر ئاستی هەموو عێراقدا، بۆیە دووپاتی دەکەینەوە کە باشترین ڕێزلێنانبۆ قوربانیدانی ئەو شارە ئەوەیە، بکرێتە پارێزگایەکی نوێ لە عێراقدا.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کۆتای پەیامەکەیدا گوویی: پێویستە هەلیکار و باشترکردنی ئابووری و نوێنەرایەتیکردنێکی ڕاستقینە لە پرۆسەیسیاسی، بۆ خەڵکی ئەو شارە فەراهەم لە عێراقدا فەراهەم بکرێت.