لەسەر فەرمانی مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار دەست بە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هه‌ولێر کراوە، کەبەشێکی لەلایەن کۆمپانیای هێمن گروپ و بەشێکی لەلایەن کۆمپانیای کەی وەن جێبەجێدەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
پرۆژه‌كە له ڕۆژێكدا 480 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 20- 21 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوى خاوێن بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر دەنێرێت.
پرۆژه‌كه به چوار هێڵى سه‌ره‌كى له‌نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان شه‌قامى 120 مه‌ترى و شه‌قامى 150 مه‌ترى جێبه‌جێ ده‌كرێت؛ كه گه‌ڕه‌كه‌كانى نێوان ئه‌و شه‌قامانه و ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان و داره‌توو، بنه‌سڵاوه، كه‌سنه‌زان، پيرزين، شاوێس، بەحركه، عەنكاوه و سێبيران لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ئاوى پرۆژه‌كه له زێى گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كات و پاككردنه‌وه و پاڵاوتنى ئاوه‌كه و فلتهركردن و كلۆركردنى ئاوه‌كه به ستانداردى ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جيهانى (WHO) و عێراقى جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له پرۆژه‌ى فرياگوزاريى خێراى ئاوى هه‌ولێر 200 كيلۆمه‌تر بۆڕیی سپايڕۆڵ به‌كاردێت و 280 کیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملیم و 220 ملیم و 250 ملیم بۆ به‌ستنه‌وه‌ى پرۆژه‌كه به گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌كار دێت.
جێبه‌جێكردنى ئه‌م پرۆژه‌يه كێشه‌ى كهمئاوى له شارى هه‌ولێر به ته‌واوى چاره‌سه‌ر دەكات و ده‌بێته هۆى داخستنى زياتر له هەزار بير‌ى ئاو، به مه‌به‌ستى پاراستنى ئاوى ژێرزه‌وى و بەفیڕۆنەدانی.