ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە بەهای 26 ملیار دینار دادەنرێت.
کارو پرۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە خزمەتکردنی سەرجەم شار و شارۆچکەکان، لەم نێوەندەشداپارێزگای هەڵەبجە گرنگیەکی تایبەتی لای سەرۆک وەزیران هەیە لە پای ئەو هەموو قوربانیەی کە داویەتی بە درێژای مێژوو، ئەمڕۆش بەدەرمانی سەرۆک وەزیران چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنورەکە کەوتە بواری جێ بەجێ کردن.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەنکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەم،ئەمڕۆ بەردی بناغەی پردی تەنگی سەید محەممەد بە گوژمەی 26 ملیار دینار دانرا، پێویستە لەماوەی کەمتر لە 900 ڕۆژ کارەکانی تەواوبکرێت.
وەزیری ئاوەدان کردنەوە ئاماژەی بەوەش کرد:لە چوارچێوەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گوندەکانیش ڕێگای قیرتاوکردنیان بۆ دەرچووە بەتێچووی زیاتر لە ١٣ ملیار دینار، ڕێگای سەرەکی هەڵەبجەش بە تێچووی ٥٦٠ ملیار دینار نۆژەنکراوەتەوە.
شایانی باسکردنە ساڵی ڕابردووش بەردی بناغەی گرنگ لە هەڵەبجە دانرا ئەویش ڕێگا و پردی تووە بوو.