له به‌رامبه‌ر كوشتنی عەبدوڵڵا مەکی ناسراو بە ئەبو خەدیجە والی داعش له عێراق و سووریا له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شدا، قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشیتمانیی عێراق له پۆستێكدا له تۆڕی (ئێكس ) سوپاسی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به پاڵه‌وان ناوی ده‌بات .
قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له تۆڕی (ئێكس ) نووسیوویه‌تی “سڵاو لە پاڵەوانانی دەزگای هەواڵگریی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی بەدەستیانهێنا، بە دەستڕاگەیشتنیان بە ئەبو خەدیجە، کە ناسراوە بە جێگری خەلیفە و والیی عێراق و سووریای داعش”
قاسم ئه‌عره‌جی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ،ده‌ستكه‌وته ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن و بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانه ،ئێمه له‌سه‌ر له‌سه‌ر ڕێگا دروستهكهین كه هه‌وڵدانه بۆ سه‌قامگیری وڵات و پاككردنه‌وه‌ی تیرۆرستان كه چاویان به ئارامی وڵات هه‌ڵنایه‌ت .
ئه‌مه له كاتێك دایه كه دوێنێ هه‌ینی دوای كوشتنی ئه‌بو خه‌دیجه والی داعش له سووریا و عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌واڵی كوشتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕۆڵ و گرنگی زانیارییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا له هاوكاریی كردنی ده‌زگا هه‌واڵگریی و ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌و چاڵاكییه‌دا ،ئه‌وه‌ش وای كرد كه هه‌ر دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕای گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بڵاوبكاته‌وه و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ڕؤڵی گرنگی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان نه‌دا .
جێی سه‌ره‌نجه عه‌بدوڵڵا مه‌كی ناسراو به ئه‌بو خه‌دیجه یه‌كێك بوو له كاریگه‌رترین سه‌ركرده‌كانی داعش له واقیعی ئیستادا و پێشتر چه‌ندین پۆست و پله‌ی باڵای له‌ناو داعشدا هه‌بووه و جێگری خه‌لیفه‌ی داعش بووه ،تا دواجار كراوه به والی داعش بۆ عێراق و سووریا و یه‌كێك بووه له داواكراوانی ئه‌مه‌ریكا له لیستی تیرۆردا .