دوێنێ ئەمشەو وەک نەریتی ساڵانەی شەوانی مانگی رەمەزانی پێرۆز، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شەوانی شەقامەکانى شار و کار و باری کاسبکار و دوکانداران، بە یاوەرى قائیمقامى قەزاى ناوەند و بەرێوبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پاریزگا، سەردانى بازارو شەقامى تەعجیلی کرد.
لە سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر، بەشداری خۆشییەکانی جەماوەری کردو تاکیدی لەسەر تەبایی تەواوی چین و توێژەکان کردەوە..
شایەنی باسە شەقامی تەعجیلى لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان یەکێکە لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی هەولێری پایتەخت …