هەزاران مووچەخۆری هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، ئەمرۆ مووچەخۆرانی تۆمارکراو لە هەژماری من سەر بەم فەرمانگە و یەکە ژمێریاریانەی سەر بەم وەزارەت و فەرمانگانەی کورتەنامەیان پێ دەگات و دەتوانن مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە وەربگرن.
پرۆژەکە مووچەخۆران ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: کە مووچەکان خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانیان، دەتوانن سەردانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە یاخود لقی بانکەکانی خۆیان بکەن بۆ ڕاکێشانی مووچەکانیان.
مووچەخۆران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە، شوێنی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) بدۆزنەوە.
چوارشەممە، 12ـی ئاداری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا، لیستی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی بڵاو کردەوە.
وەزارەتەکە دەڵێت: دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات سبەی دەست پێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە 18ـی ئادار بەردەوام دەبێت