پاڤین ڕەمەزان – هەولێر
جەوهەر نامیق سوارە، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له 55 ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی 11ی ئازار و راپه‌رینی شاری هه‌ولێر ده‌كات كه ده‌ستكه‌وتی گرنگی مێژوویی بوون بۆ گه‌لی كوردستان.
هه‌ولێر: له55 ساڵه‌ی ریككه‌وتنی ئاداری ساڵی 1970 وه‌كو گه‌لی كوردستان چیمان بیردێته‌وه و چۆن ئه‌زمون له رابردوو وه‌ربگرین؟
جه‌وهه‌ر نامیق سوارە:55ساڵ بەسەر ڕێککەوتنی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ لە نێوان حکوومەتی ئەوکاتی عێراق و بارزانیی نەمر، سەرکردە و ڕێبەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان تێدەپەڕێت، دەرەنجامەکانی ڕێککەوتنەکە بەڵگەنامەی حوکمی زاتی- ئۆتۆنۆمی بوو بۆ گەلی کوردستان. ئه‌مه گه‌وه‌ترین به‌ڵگه‌ی مێژوویی بوو كه گه‌لی كوردستان توانی له چوار چێوه‌ی رێككه‌وتن به‌شێوه‌ی فه‌رمی بگاته مافه‌كانی خۆی له حكوومه‌تی عێراق جا ئه‌م رێككه‌وتنه، شتی زۆر گرنگی تێدا بوو له‌وانه حکوومەتی عێراق دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێت، بەپێی ڕێککەوتنەکە، بڕیار بوو تاوەکو ساڵی ١٩٧٧، لەڕێگەی سەرژمێریی گشتی، ناوچەی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی کوردستان دیاری بکرێت، بەو مەرجەی کورد بەشداریی حکوومەتی عێراق بکات، بۆ یەکەمین جار تیایدا بە فەرمی ددان نراوە بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان و بڕیاردان لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی عێراق و زمانی کوردیش دووەم زمانی فەرمی بێ لە عێراقدا، جگە لە چەندان دەستکەوتی تری گرنگی ئیداری و فەرھەنگی و ڕۆشنبیری.
هه‌ولێر: ڕۆڵی بارزانیی نه‌مر له بزاڤی ڕزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و بناغه‌ی ئه‌م رێككه‌وتنه چۆن بوو؟
جه‌وهه‌ر نامیق سوارە: هه‌ندێك پرس هه‌یه زۆر گرنگ بوون له‌وانه توانرا ڕژێمی ئەوکاتی عێراق ناچار بکرێت بۆ یەکەم جار و بە فەرمی دان بە بوونی کورد و بەشێک لە مافەکانی دابنێ. بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و کوردستانیبوونی بە گیانی تاکی کورددا کردەوە و خۆشەویستی بۆ نیشتمان لە دیدی بارزانییەوە سەیر دەکرا، ھەموو کوردێکی دڵسۆز پشتیوانی دەکرد کە دواتریش ڕێککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ی لێ کەوتەوە، بەو ڕێککەوتنە، ھەستی کوردبوون و ئومێد بە شۆڕشەکەی تا ئاستێکی زۆر بەرزبووەوە. جیا له‌وه‌ش لەسەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتی، پرسی کورد لە کوردستانی عێراق تا ڕادەیەکی زۆر بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینی.
هه‌ولێر: دوای 55 ساڵ له‌و رێككه‌وتنه گۆڕانكاری له عه‌قڵیه‌تی حوكمرانی عێراق هاتوه‌ته‌وه ئاراوه؟
جه‌وهه‌ر نامیق سوارە: به‌داخه‌وه، دوای 55 ساڵ له‌و رێككه‌وتنه كه دواجار ئه‌و كاته حكوومه‌تی عێراق پاشگه‌ز بویه‌وه و ڕژێمی بەعس ڕێککەوتنەکەی پێشێلکرد، ناوی کوردی وەکو نەتەوە لە دەستووری کاتی ساڵی ١٩٧٠ نەھێنا و، خوێندنی کوردی ھەڵوەشاندەوە. ھەروەھا کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ھەشت بڕگەی ڕێککەوتنەکەدا کرد، درێژەیدا بە پرۆسەی تەعریبکردن لە کەرکووک، خانەقین و شنگال کوردانی فەیلی لە بەغدا دەرکرد و ناسنامەی لێیان سەندەوە و ناوچەی ئۆتۆنۆمی کوردستانی تاکلایەنە بەبێ کەرکووک، خانەقین و شنگال دیاریکرد. هێشتا عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه له عێراق درێژه پێده‌ری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌تا رێككه‌وتنی بودجه كراوه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له یاسای بودجه‌ی 2023 بۆ 2025 كه‌چی به‌غدا پابه‌ندی پێوه‌ناكات، له‌سه‌ر رێككه‌وتنی شه‌نگال و كه‌ركووك تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه و سه‌دان گروپی چه‌كداری نایاسایی ئه‌و ناوچانه‌یان وێرانكردووه، لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی ده‌رحه‌ق به‌جوتیارانی كورد ده‌كرێت زوڵمه و ئه‌و ناوچانه جێناكۆك نین داگیركراون ئه‌مه ده‌خه‌ری ئه‌و په‌ڕی نیگه‌رانی وكرده له ئاست ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا ماوه‌ی 10 ساڵه به بیانوی جیاواز گه‌لی كوردستان سزاده‌ده‌ن و هاوكاری پێشمه‌رگه ناكه‌ن و بیانوی ده‌هێننه‌وه بۆ خۆده‌ربازكردنی له ده‌ستووری عێراق ئه‌سڵه‌ن ئه‌وان خه‌ریكه ده‌ستوور وه‌لاوه ده‌نێنن و مافی كورد به‌ئاشكرا پێشیل ده‌كه‌ن.
هه‌ولێر: له‌سه‌ر راپه‌رینی شاری هه‌ولێر له 11ی3ی1991 چیت هه‌یه و په‌یامتان چییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان؟
جه‌وهه‌ر نامیق سوارە: ڕاپه‌رینی هه‌ولێر یادێكی پڕ‌شكۆ و سه‌روه‌ریه له بیره‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێری خۆشه‌ویست له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی دامه‌زاروه‌كانی به‌عس له هه‌ولێر ئیتر رژێمی به‌عس به گشتی له كوردستان پاشه‌كشه‌ی كرد و له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كوردستان بووه‌ته ناوێكی دیار و وه‌ك ره‌مزی نه‌ته‌وه‌یی و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی سته‌م ناسرابوو، بۆیه پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كوردستان دروست بوو، ڕاپه‌رین ده‌رخه‌ری ئازار و مه‌ینه‌تی گه‌لی كوردستان بوو له‌دژی زولم و سته‌م و به‌تایبه‌ت جوامێر و شۆڕشگێرانی هه‌ولێر سه‌رمه‌شقی ئه‌و راپه‌رینه په‌یامێكیان به جیهاندا كه گه‌لی كوردستان داوای ئازادی و پێكه‌وه ژیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی ئێستا له كوردستان هه‌یه به‌رهه‌می ئه‌و راپه‌رینه مه‌زنه‌یه و به‌خوێنی هه‌زاران شه‌هید به‌رهه‌م هاتووه ناكرێت ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی ئێستا به‌ده‌ست هاتوون به‌كه‌م نیشان بدرێت.