.
دوێنێ، ئەمشەو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە بیرەوەری ئازاد کردنی شاری هەولێر، سەردانی هونەرمەندی دیاری کورد و ئەکتەری ناوداری بواری دراماو شانۆی کوردی ئێراهیم حەکیمی کرد.
لەو سەردانەدا فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، هوشیار مەرجان بەڕێوەبەری چالاکیی قوتابخانەکانی هەولێر یاوەری بوون، پارێزگاری هەولێر ستایشی ڕۆڵی نیشتیمان پەروەرانەی هونەرمەندی بەرزنرخاند کە بە کامیرا سادەو ساکارەکەی توانی ساتە هەر گرنگ و مێژووییەکانی رۆژانی راپەرین و ئازادکردنی شاری هەولێر تۆمار بکات و ئەمرۆ وەکو دیارترین بەڵگەنامەی ئەو رۆژگارە بە شانازیەوە سەیری دەکرێ…
ئیبراهیم حەکیم، یەکێکە لەو ئەکتەرە ناودارانەی خزمەتێکی زۆری بە مێژووی جوانی شانۆ و درامای کوردی کردووە، هەروەها ئەو کارە مێژووییەی بۆتە جێگەی شانازی هەمووان کە لە ڕێگەی زوومی کامێڕاکەیەوە دیمەنی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری هەولێری تۆمارکردوە تا دەگاتە کەرکوکی دڵی کوردستان..