سه‌رۆك بارزانی حه‌وته‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی زاگرۆس تیڤی پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت “زاگرۆس تیڤی ڕۆڵێكی گرنگی له گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی كوردستانییان له قۆناغه جۆراوجۆره‌كانی تێكۆشان و خه‌باتدا گێڕاوه”.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه پیرۆزباییەكەدا كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆسی زمانی عەرەبی كردووه، رایدەگەیەنێت “به‌بۆنه‌ی حه‌وته‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵی ئاسمانیی زاگرۆس، پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هیوای پێشكه‌وتن و به‌خششی زۆرترتان بۆ ده‌خوازم”.
سەرۆك بارزانی هەروەها رایدەگەیەنێت “كه‌ناڵی زاگرۆس له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی ڕابوردوودا ڕۆڵێكی گرنگی له گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی كوردستانییان له‌پێناوی گەیشتن بە مافه‌كنیان و تیشك خستنه‌سه‌ر مه‌ینه‌تییه‌كانیان له قۆناغه جیاجیاكاندا هەبووە، هەروەها رۆلێكی كاریگەری هەبووە لە دواندن لەگەڵ هاووڵاتییانی عه‌ره‌بی له عێراق و وڵاتانی دیكەی عه‌ره‌بی، له چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی راوبۆچوونی كوردستانی له‌باره‌ی ئایینده‌ی پێوه‌ندیی نێوان پێكهاته جۆراوجۆره‌كان به ڕوونی و ئاشكراییه‌وه و گواستنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی له كوردستان له هه‌موو بواره‌كانی ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیریدا ده‌گوزرێت، به‌شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به پرنسیپی لێبورده‌یی و قبووڵكردنی به‌رامبه‌ر بكات كه هه‌موومان له‌پێناویدا كارده‌كه‌ین”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا هاتووه “له حه‌وته‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كه‌تاندا ڕێنماییتان ده‌كه‌م كە پێویسته پابه‌ندی بنه‌ماكانی میدیای به‌رپرسیار و ئازاد و دوور له هه‌ڵوێستی گرژی و لایه‌نگرانه بن، با به‌رده‌وام ئامانجتان دروستكردنی ژیینگه‌یه‌كی دروستی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی دوور له ڕق و توندڕۆیی بێت به هه‌موو شێوه‌كانیانه‌وه، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی عه‌ره‌ب له عێراق و ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش به‌و شێوه‌یه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندا بێت”.
لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی ئاماژە بەوەش دەكات “هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی باشتر و به‌رده‌وامیتان بۆ دەخوازین لەگەڵ ئەو پێشکەوتنەی کە لە بوارە جیاجیاکانی ڕاگەیاندن ڕوودەدات بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان بکات له ئازادی و ڕزگاری و ژیانێکی سه‌ربه‌رزانە”.