دوێنێ شەو، ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی هەولێر و دلێر محمەد، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری هەولێر و کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و عەبدوڵڵا شەمسەدین، بەڕێوەبەری شارەوانی2 و ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەیی پارکەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حکومی، لە ڕێورەسمێکدا لە پارکی پێشمەرگەی شارى هەولێر فێستیڤاڵى شەوانى مانگى پیرۆزى ڕەمەزانى تایبەت بە ( خواردنی کوردەواری، کاری دەستی و چالاکی هونەری و کارى دیکەى جۆرا و جۆر ) کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر دوای کردنەوەی فێستیڤاڵ و بەسەرکردنەوەى ستاند و کۆشکەکانی، ئومێدی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کاسبکاران و بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە خواست و دەستخۆشی لە ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کرد.